Mesut Kazak
03 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2026
چیای بەڵکایە کە لە بەرزایی دوو هەزار و ٤٠٠ مەتر لەسەر سنووری عێڕاق هەڵکەوتووە، لە ڕێگای ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانی هێزە ئەمنییەکانەوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامدراون، لە تیرۆر پاککراونەتەوە.
جوانی سرووشتی ناوچەکە، کە ئارامی و ئاسایشی تێدا جێگیر بووە، بووەتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ هاووڵاتیان.
دانیشتووانی ناوچەکە داوای ئاڵا و تابلۆیان لەو سەربازانە کرد کە لەسەر سنوور جێگیر بوون، بۆ تاڤگەیەکی نزیک گوندی کۆچیغیت کە لە بەرزایی چەند مەترێکەوە لە دامێنی شاخەکەوە هەڵکەوتووە.
لە بەرامبەردا، سەربازەکان ئاڵای تورکیایان لە بەرزایی ١٠ مەترەوە هەڵدا کە لە پشتییەوە تاڤگەکە دەردەکەوێت و تابلۆیەکیان لەو شوێنە دانا کە لەسەری نووسرابوو "تاڤگەی ئاڵا".
سەردانیکارانی تاڤگەکە، لە ناوەڕاستی ئەو شاخە بە سەوزایی داپۆشراوەدا و لەبەردەم ئاڵای تورکیا وێنە دەگرن و چێژ لە دیمەنە جوانەکان وەردەگرن.
"سەربازەکانمان داواکارییەکەمانیان ڕەتنەکردەوە"
سەیمەن میرۆئۆغڵو، دانیشتوویەکی ناوچەکە، بە پەیامنێری ئانادۆڵوی ڕاگەیاند کە تاڤگەکە یەکێکە لە جوانییە سرووشتییە گرنگەکانی دەرەجیک.
میرۆئۆغڵو ڕایگەیاند کە ئەوان داوایان کردووە ئاڵای تورکیا لە دەروازەی تاڤگەکە دابنرێت و دەشڵێت؛ "سەربازەکانمان داواکارییەکەمانیان ڕەتنەکردەوە. هەروەک چۆن لە ناوچە جیاجیاکانی قەزاکەدا جێبەجێیان کرد، ئاڵای شکۆمەندی ئێمەیان لەسەر تاڤگەکەدا هەڵکرد. دیمەنێکی زۆر جوانی بە ناوچەکە بەخشیووە. سوپاسی ئەو فەرماندە و سەربازانە دەکەم کە بەشدارییان لەم کارەدا کردووە".
دانیشتوویەکی دیکە بەناوی زاهیت ئێرک گوتی: "ئێمە داوای ئاڵامان لە سەربازان کرد، ئەوان ڕەتیان نەکردینەوە و هاتن بەدەم داواکارییەکەمان. وەک دەبینین ئاڵای شکۆمەندی ئێمەیان هەڵدا، ئێمە لێرەوە بە دڵ و بە گیان سوپاسی هەموو سەربازەکانمان دەکەین".