به‌پێی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نووسینگه‌ی راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "نه‌ورۆز هه‌زاران ساڵه جه‌ژنێكی هاوبه‌شی ئه‌م ناوچانه‌یه، ئومێدەكانمان لەگەڵ ئەم بەھارە سەوز دەبێتەوە. لەو بڕوایەدام لەگەڵ ئەم جەژنە ئاواتەكانمان دێتەدی و سەردەمێكی نوێ دەست پێ دەكات، له كولتووری ئێمه‌دا نه‌ورۆز له ناوه‌ڕاستی ئاسیاوه بۆ بهلقانهكان به‌رده‌وام بووه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای گشت جیاوازییه‌كان گه‌لی ئێمی خۆی به‌خاوه‌نی رابردوومان ده‌زانێ و ئیراده‌ی پێكهێنانی داهاتووێكی پرشنگدار پێكه‌وه پێشان ده‌دات".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: " له‌و بڕوایه‌دام كه له‌م جه‌ژنه‌دا ده‌گه‌یه‌نه ئه‌م ئه‌نجامه‌ی كه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین و به‌م پێیه‌ش قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێ بكات. پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له گشت مرۆڤایه‌تی و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م".