ئیستانبوڵ
له میانه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگا و كۆنگره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌رشیفی جیهانی به‌ناوی "به‌ڵگه‌كانی جه‌نگی جیهانی سه‌د ساڵه" له ئه‌رشیفی عوسمانی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا وتارێکی پێشکەش بە ئامادە بووان کرد و رایگەیاند: "جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ناوێكی دیكه‌شی هه‌یه، ئه‌ویش جه‌نگی به‌شداری یه‌كه‌مه. كاتێ له‌و رووه‌وه ته‌ماشای بابه‌ته‌كه ده‌كه‌یت، ده‌توانیت به‌شێوه‌یه‌كی دروست تر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و رووداوانه‌ش بكه‌یت كه له رۆژگاری ئه‌مڕۆشماندا روو ده‌ده‌ن، نه‌ك ته‌نیا ئه‌وانه‌ی دوێنێ و رابردوو. ده‌توانیت له خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی رابردووه‌وه شیكاری بۆ ئه‌و رووداوانه بكه‌یت كه ئه‌مڕۆ له عێراق، سووریا و لیبیادا ده‌گوزه‌رێت".
ئه‌ردۆغان لە درێژە وتارەکەیدا گوتی: "به‌شێوه‌یه‌كی زۆر روون ده‌بینین كه جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه. جه‌نگ، ئامانجێتی به دروست كردنی دیوار له‌نێوان گه‌لانی ئه‌م جوگرافیایه‌دا دڵ و رووحه‌كان له یه‌كتری جیا بكاته‌وه. له‌م ناوچه‌یه‌دا چه‌ند كێشه و شه‌ڕ هه‌بێت و چه‌نده خوێن بڕژێت، هه‌مووی له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و سیستمه‌دایه كه دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م نهخشەکەی دارێژرا".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، رێككه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆ كه له كۆتایی جه‌نگه‌كه‌دا واژۆ كرا ته‌نیا نائارامی، ئاژاوه، ئازار، فرمیسك و سته‌می بۆ ناوچه‌كه هێناوه، ئه‌و سیستمه‌ی له‌سه‌ر كابووسی ئه‌و رێككه‌وتنه بنیاتنرا له ناوچه‌كه و جیهاندا هەتا ئێستاش كاری پێ ده‌كرێت.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئه‌و سنوورانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه كێشران، بۆ ئه‌وه نه‌بوون كۆتایی به جیاكاری بنه‌ماكانی نه‌ژاد، ئاین و مه‌زهه‌بگه‌رایی بهێنیت، به‌ڵكو ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه بۆ گه‌وره‌كردنی جیاوازییه‌كان كێشراوه. كاتێ ته‌ماشای یاده‌وه‌ری و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌كه‌یت، به ئاشكرا هه‌ست به‌و نیه‌ته ده‌كه‌یت".