ئیستانبوڵ
دوای ئه‌وه‌ی ئێران داوای له وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) كرد به‌رهه‌مهینانی نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری برێنت 60 دۆلاری تیپه‌ڕاند و به‌رزبوونه‌وه‌ی له پێنجه‌مین رۆژی‌دا به‌رده‌وام بوو.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری برێنت له 56 دۆلاره‌وه رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام بوو، به‌مه‌ش ماوه‌ی پێنج رۆژه به‌رده‌وام نرخه‌كه‌ی له به‌رزبوونه‌وه دایه.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری برێنت كه دوێنێ تا 59.77 دۆلار به‌رز بووه و له‌و ئاسته‌شدا داخرا، ئه‌مڕۆ 60 دۆلاری تیپه‌ڕاند و نزیك بووه له به‌رزترین ئاستی مانگ و نیوی رابردووی كه 60.96 دۆلار بوو. له‌م خولهكانهی ئێستاشدا %0.6 به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه و به 60.52 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
شیكاران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له چین له ماوه‌ی 6 ساڵی رابردوودا نزمترین ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی تۆمار كردووه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخی نه‌وت دروست كردووه، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی ئێران داوای له ئۆپیك كرد به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه %5 له به‌رهه‌می كه‌م بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخه‌كان دروست كردووه.
هه‌روه‌ها شیكاران باس له‌وه ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌مریكا نه‌یتوانی بڕی نه‌وتی پێویست ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له ئاستیكدا راوه‌ستا. له‌م حاڵه‌ته‌شدا به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان خێرا ده‌بێت. هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له سه‌رو 60 دۆلاره‌وه بمێنێته‌وه، ئه‌وا ده‌گاته 61.3 دۆلار.