ئیستانبوڵ
دوای ئه‌وه‌ی گۆرانیبێژی راپ و هه‌ڵبه‌سته‌وان و نووسه‌ری تورك كایاهان ئاچار، له ته‌مه‌نی 66 ساڵیدا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرا كۆچی دوایی كرد، له هۆڵی كۆنسێرتی جه‌مال ره‌شید ره‌ی له ئیستانبوڵ مه‌راسیمیكی بۆ رێكخرا.
ئه‌و تابوته‌ی ته‌رمی كایاهانی تێدابوو به ئاڵای توركیا پێچرابوو وه له‌سه‌ر شانۆیی هۆله‌كه دانرا. له به‌رده‌م تابوتهكهشدا كه به گوڵ رازێندرابۆوه كه‌س وكار و خۆشه‌ویستانی كایاهان نزایان كرد.
له كاتی مه‌راسیمه‌كه‌دا شانبه‌شانی گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو وێنه‌كانیشی به سڵاید نیشان‌دران.
دوای راوه‌ستانی رێز، پێشكه‌شكاری مه‌راسیمه‌كه سوات سوان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ته‌مه‌نی 19 ساڵیه‌وه كایاهان ده‌ناسیت و گوتی: "كایاهان بۆ من، كه‌سیك بوو كه جگه له هونه‌ر و نووسینه‌كانی، له زۆر بابه‌تی دیكه‌دا رێ نیشانده‌رم بووه. هه‌میشه‌ش به‌و شێوه‌یه ده‌مینیته‌وه له‌لام. ده‌توانین بڵین گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و هونه‌رمه‌نده سه‌ر راستی و دروستی بوو. بۆیه نیگه‌رانم به له‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سایه‌تیه".
دوا به‌دوای مه‌راسیمه‌كه، ته‌رمی كایاهان به‌ره‌و مزگه‌وتی تهشفیقیه برا.
له‌و مه‌راسیمه‌شدا خانه‌واده‌ی كایاهان و هونه‌رمه‌ندان به‌شداریان كرد.