هەولێر
دەیەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر کەوا بڕیاره 10 رۆژ به‌رده‌وام بێت، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی و وه‌زیری رۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و رۆشنبیران و وه‌زیره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، كرایه‌وه.
لەو پیشانگایەدا دوو سه‌د دەزگای چاپ و بڵاوكراوه 21 وڵات لەرێگای 700 هه‌زار كتێب جۆراو جۆر،به‌شدارییان تێدا كردووه.
هاوکات چل چاپخانه‌ی تایبه‌ت به رۆشنبیری و بیست به منداڵان تێیدا بەشدارن و هه‌روه‌ها 10 چاپخانه‌ی ئایینیش به‌رهه‌میان هه‌یە و له پێشانگاكه‌دا بەرهەمەکانیان ده‌فرۆشرێن.
کردنەوەی ئەم پێشانگەیە دوای ئەوە دێت کە لە مانگی رابردوو شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر سەبارەت بە ئۆتۆمبێل بەڕێوەچوو و تێیدا 50 کۆمپانیا لە 11 وڵاتی جیهان بەشداریان کرد.