هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یوسف محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی پێكهێنانی لیژنه‌ی ئامادهكرنهوه و سازان له‌سه‌ر ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه له‌كۆی 21 كورسی ته‌نیا دوو كورسی بۆ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی توركمان و مه‌سیحی یه‌كلا كرایه‌وه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئومێد خۆشناو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "هەتا ئێستا دوو كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدراوه، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌مرۆش ئێمه پێمانوایه ده‌ستوور بابه‌تێكی نیشتمانیه نابێت كه‌س پشتگوێ بخرێت، توركمان و مه‌سیحی ده‌بێت ئه‌ندامیان هه‌بێت، هه‌روه‌ها حزبی شیوعی، سۆشیالیست، ئاراسته‌ی سێیه‌م، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ر یه‌كه‌یان كورسیه‌كیان هه‌یه له په‌رله‌مان، ده‌بێت له‌و لێژنه‌یه نوێنه‌ریان هه‌بێت، ئه‌وكاته 15 كورسی ده‌مێنێته‌وه، پێشتر پێمانوابوو ده‌بێت حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش نوێنه‌ریان هه‌بێت، به‌ڵام دواتر هه‌ستمانكرد ئیجماعێك هه‌یه ناكرێت حزبه‌كانی تر ئه‌ندامیان هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا داوا ده‌كه‌ین، میكانیزمێك هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونی ئه‌و حزبانه".
خۆشناو گوتیشی: "بۆ ئه‌و 15 كورسییه باشترین شێوه به‌لای ئێمه‌وه ده‌بێت ره‌چاوی رێژه‌ی كورسی بكرێت، ئه‌وه‌ش ده‌كرێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، مه‌روان گه‌ڵاڵی گوتی "پێمانوایه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان كه نوێنه‌ریان هه‌یه ئه‌ندامیان له‌و لیژنه‌یه هه‌بێت، چونكه بڕوامان وایه ده‌بێت سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له كوردستان په‌رله‌مانی بێت".
گوتیشی: "پێمان باشه سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی بێت، سه‌رۆكی هه‌رێمیش له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵببژێردرێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان بدرێت به سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم".
مه‌روان گه‌ڵاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له ئێستاوه: "كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به‌وه نییه لایه‌نه‌كان چ جۆره سیسته‌مێكیان ده‌وێت، بابه‌ته‌كه زیاتر په‌یوه‌سته به‌نوێنه‌رایه‌تی كردن چونكه هه‌موو لایه‌نه‌كان پێیانوایه نوێنه‌ری خه‌ڵكن له‌ناو په‌رله‌مان".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "كاری ئه‌و لیژنه ده‌ستوورییه خۆ ده‌نگدان كاره‌كانیان ناكرێت زیاتر په‌یوه‌ندی به سازانه واته هه‌ر لایه‌نێك نوێنه‌رێكی هه‌بێت، ده‌توانێت بۆچوونی خۆی بخاته‌ڕوو ده‌یشتوانێت ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رنجی هه‌بوو كاری ئه‌و لیژنه رابگرێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌ردیش پێیوایه بۆچوونی جیاواز له نێو فراكسیۆنه‌كاندا هه‌یه به‌ڵام به‌و مانایه نییه كه نه‌گه‌نه ئه‌نجام.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: "ئه‌وه كاری ئێمه نییه چ سیسته‌مێكمان ده‌وێت، ئێستا له‌قۆناغی ئه‌وه‌ین لیژنه‌كه دروست بكرێت، دواتر پڕۆژه یاساكه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی واژۆی بكات".
خۆشناو باسی له‌وه‌شكرد سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی و كێشه‌كانی تر كه له ئاینده‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت هه‌مووییان له‌و لیژنه ده‌ستووریه یه‌كلای ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پ.د.ك ئومێد خۆشناو هیوادارە کە كاری ئەو لیژنه ده‌ستوورییه زوو ته‌واو ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێته خاوه‌نی ده‌ستووری خۆی.