هه‌ولێر
له‌باره‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كه په‌یوه‌سته به ناوچه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له روونكردهوهكهدا هاتووه: "سەبارەت بە مادەی 140ی دەستووری عێراقی بە پێویستی دەزانم لەمبارەیەوە وێنەكە ڕوونتر بكەمەوە. كاتی خۆی، ماددەی 140مان پەسەند كرد مانای ئەوە نەبوو گومانمان لە كوردستانیبوونی ئەو ناوچانە هەیە كە دەكەوێتە سنووری ئەم ماددەیە، بەڵكو بۆ ئەوە بوو كە بەهۆی چارەسەرێكی یاسایی و ئاشتیانە و دەستووری كێشەكە یەكلایی ببێتەوە، بەڵام دوای دە ساڵ چاوەڕوانی، حكوومەتی عێراقی پابەند نەبوو بە جێبەجێكردنی ئەم ماددەیە."
سه‌باره‌ت به بوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "بوونی هێزی پێشمەرگە لەم ناوچانە شتێكی تازە نییە. هەر لە ساڵی 2003وە پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق و لە هەندێ شوێنیش بە تەنیا بەشێك لە شوێنەكانی دەپاراست و لە هەندێ ناوچەش سوپای عێراقی بەتەنیا ئەركی پاراستنی لەسەر شان بوو. بەڵام دوای ڕووداوەكانی ئەم دواییە، سوپای عێراق پاشەكشەی كرد و ئەم ناوچانەی جێهێشت و هێزی پێشمەرگەیش بۆ پارێزگاییكردن لە سنوورەكانی كوردستان و سەروماڵی خەڵك و ڕێگەترن لە پێشڕەویی تیرۆریستان ئەركی پارستنی ئەو شوێنانەی گرتە ئەستۆ."
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "چوونی پێشمەرگە بۆ ئەم شوێنانە بە مانای ئەوە نییە كورد لەم ناوچانە بەزۆر خۆی دەسەپێنێت. ئێمە بەوپەڕی شەفافییەت لەڕێی ڕیفراندۆم ڕای دانیشتوانی ناوچەكە وەردەگرین و ڕێزی ئەو ڕایەش دەگرین و پابەند دەبین پێوه‌ی. ئیتر پێویست ناكات چیتر باسی ماددەی 140 بكرێت یاخود پرسیار دەربارەی ئەو ماددەیە بكرێت."