هه‌ولێر
له سه‌ردانێكی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، کۆنسوڵی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه.
ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڵاوی كرده‌وه، له‌و دیداره‌ی نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مان یوسف محەمەد و کۆنسوڵی بەریتانیا ئەنگوس مهگکی، ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ كراوه.
لەو دیدارەدا، سه‌باره‌ت به چوونی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان، یوسف محه‌مه‌د گوتویەتی: "رۆیشتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ئەو ناوچانە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی سڤیل و ئارامی و ئاسایشە، ئەو ناوچانە خاکی کوردستانن."
هەروەها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به کۆنسوڵی به‌ریتانیای گوتووە: "دوا بڕیار لای هاوڵاتییانی ئەو ناوچانەیە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆسەر هەرێمی کوردستان."
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان، یوسف محه‌مه‌د ئاماژەی بەوە کردووە کە "به‌ریتانیا وڵاتەکەمانی بە هێڵی دەستکرد پارچە پارچە کردووە، ئەو سنوورە دەستکردانەی بەریتانیا کێشاوییەتی سەدەیەکە ئازاری کورد دەدا. هیوادارین لە ئێستادا ئه‌و وڵاته هاوکارمان بێ بۆ سڕینەوەی سنوورە دەستکردەکانی وڵاتەکەمان."
هه‌ر به‌پێی یەو هه‌واڵەی ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی كوردستان، کۆنسوڵی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاته‌كه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كی باش وه‌سف كردووه. ئاماژەی بە بوونی هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوولا کردووە.
له‌و دیداره‌دا هه‌ریه‌ك لە جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان جەعفەر ئیمینکی و جێگری کۆنسوڵی به‌ریتانیا له هه‌رێم جۆن میتچڵ ئاماده بوون.