Tolga Akbaba
21 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2026
ڤیزای ئەمریکا بە تیمی ڕۆژنامەوانی مەسعود پزیشکیانی سەرکۆماری ئێران نەدرا، کە سبەی بۆ بەشداری کردن لە ٨١هەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی شاری نیویۆرکی ئەمریکا دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی نیمچەفەڕمی ئێران میهر، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، حەبیبوڵڵا عەباسی لە لێدوانێکیدا باسی لە سەردانەکەی پزیشکیان بۆ ئەمریکا کرد، کە سبەی دەستپێدەکات.
عەباسی ئاماژەی بەوە کرد ڤیزای ئەمریکا بە تیمی ڕۆژنامەوانی پزیشکیان نەدراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێشهاتەکانی پەیوەست بە دیدارە دووقۆڵییەکان بۆ ڕای گشتیی دەخرێنەڕوو.
هەروەها عەباسی باسی لەوە کرد سەردانەکەی پزیشکیان بۆ ئەمریکا پێنج ڕۆژ دەخایەنێت و، دوو ڕۆژی لە ڕێگادا بەسەردەبرێت، لە میانی سەردانەکەدا سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار، موحسین حاجی میرزایی و جێگری بەڕێوەبەری کاروباری ڕێوڕەسم و پرۆتۆکۆلی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار، سەید عەباس مووسەوی یاوەریی سەرکۆماری ئێران دەکەن.
عەباسی باسی لەوەش کرد کە پزیشکیان لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی ژمارەیەک وڵات کۆدەبێتەوە.