Muhammet Nazım Taşcı
21 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2026
دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بازرگانیی بەریتانیا (UKMTO) بڵاوی کردەوە، لە گەرووی هورمز هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر و، دوو کەس لە تیمی کەشتیوانانی برینداربوون.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن دەستەکەوە بە پشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە تەقەمەنییەکی سەرچاوە نادیار بەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر کەوتووە کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە لەو هێرشەدا دوو کەس لە تیمی کەشتیوانی کەشتییە نەوتهەڵگرەکە بە سووکی بریندار بوون و، کەشتییەکەش بە هێزی بزوێنەری خۆی بەردەوامە لە گەشتەکەی بەرەو بەندەری دواتر.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە هیچ پیسبوونێکی ژینگەیی تۆمار نەکراوە و، ڕێنمایی دراوەتە کەشتییەکانی ناوچەکە بە وریاییەوە هاتوچۆ بکەن و هەر حاڵەتێکی گوماناوی بگەیەننە دەزگاکە.