ھەولێر
ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی كه له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورده، له سایتی تایبه‌ت به‌خۆی له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق بڵاوكردۆته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "ئەوەی ئێستا لەعێراقدا روو دەدات بارودۆخێكی نائاساییەو ئەگەر بەشێوەیەكی حەكیمانە و بەپلانێكی سیاسی ستراتیجی مامەڵەی لەگەڵدا نەكرێت، مەترسیە بۆسەر سه‌روه‌ری و ژینگە و بارودۆخی عێراقیەكان بەهەموو پێكهاتە مەزهەبی و نەتەوەیی و سیاسیەكان، لەبەرئەوە وای دەبینم كە گەلی كورد و سەكردایەتی سیاسی كوردستان پێوسیستیان بەوە هەیە كە لێكتێگەیشتن و هاوكاریەكی باش هەبێت لەنێوانانیاندا"
هه‌ر له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی (د.خ) كراوه كه باس له یه‌كگرتویی و یه‌كریزی ده‌كا و ده‌لێ: "ئێمە لەم كاتەدا جەخت لە سەر یەكڕیزی گەلی كورد و یەك وتاری سیاسی و هاوهەڵویست بوون دژی دوژمنانی گەلەكەمان دەكەینەوە.
هه‌ر له روونكردنه‌وه‌كه‌دا دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك بۆ ره‌وشی ئێستا ده‌كاته‌وه كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1. سەركردایەتی سیاسی كورد لەهەموو كاتێك زیاتر پێویست دەكات حەكیمانە مامەڵە بكات و لەئاست بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستاندا بێت، لەم كاتەدا بەگیانێكی بەرپرسانە و برایانە مامەڵە بكەن و لەبەرامبەر ئەو پیلانە دەرەكیانەی كەبەرامبەر كورد لەئارادایە هاوهەڵوێست و یەكگرتوو بن و پارێزگاری لەیەك وتاری و یەك ریزی گەلی كوردستان بكەن.
2. ئەم حكومەتەی كەلەچەند رۆژی رابردودا پێك هێنراوە وەك دەستكەوتێكی مێژوویی سەیر بكرێـت و ئەو تەوافوقەی كەلەسەری پێك هاتون لەهەموو پرسە گرنگەكاندا رەنگ بداتەوەو ببێتە حكومەتی خەڵك، واتە لەپێناو بەرژەوەندیەكانی هاوڵاتیاندا كار بكات بۆ ئەم مەبەستەش پەراوێزی هیچ لایەنێك نەخرێت و ببێتە حكومەتی هاوبەشی نیشتیمانی.
3. ئەوەی لەسەر هاوڵاتیانیش پێویستە ئەوەیە كەهەست بەناسكی بارودۆخەكە بكەن و لەپرسە نیشتیمانیەكاندا هەڵوێستی كوردانە و نیشتیمانپەروەرانەیان هەبێت، بەتایبەتی لەم كاتەدا كەهەلێكی مێژوویی هەڵكەوتوە بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە جێناكۆكەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی شاری كەركوك كەخاوەنی پێگەیەكی جیۆسیاسی ستراتیژی گرنگە بۆ كورد و هەرێمی كوردستان، پێویستە هەموو لایەكمان پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بین و بەهەموو جۆرێكی ماددی و مەعنەوی پشتیوانیان لێ بكەین و بەهەمومان پاریزگاری لەسنورەكانی هەرێمی كوردستان بكەین و هەموو قوربانیدانێك بەشەهادەت بزانین بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان.
4. هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بەسنگێكی فراوانەوە مامەڵە لەگەڵ هێزە سیاسیەكانی عێراقدا بكەن و لەگەڵ گەڕانەوەی دیموكراسی و دامەزراوە نیشتیمانیەكان بن و بەشێوەیەكی یاسایی و یاساییانە مامەڵە بكەن و رێگە بگرن لەوەی ستەم لە هیچ نەتەوە و پێكهاتەیەكی عێراقی بكرێت ئەگەر شیعە بێت یان سوننە، لەبەرئەوە پێویستە گفتوگۆ بەردەوام بێت لەگەڵ كەسانی كراوە و میانڕەوی هەردولا بۆ چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش و عەدالەت لەعێراقی نوێ‌دا، لەهەمان كاتدا ئەو دەسەڵاتەی بەغداش دان بنێت بەمافە رەواكانی گەلی كوردماندا.
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "بەو هیوایەی بەهەموو لایەكمان بتوانین ئەم قۆناغە بەسەركەوتوویی تێبپەرێنین و پێگە سیاسیەكانی حكومەتی هەرێم تیایدا بەهێز بێت و دەستكەوتی زیاتری ئابوری و سیاسی بۆ كوردستانیەكان مسۆگەر بكەین و هەنگاوێك زیاتر لەسەربەخۆی نزیك ببینەوە. خوای گەورە پشتیوانی هەموو لایەك بێت."