هه‌ولێر
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق كه دوێنی ده‌ستی پێكرد و له وێستگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ردانه‌كه‌یدا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبوه‌وه، به‌یانی ئه‌مرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وڵیه‌م هێگ گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له شارۆچكه‌ی پیرمام له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی كۆبوه‌وه.
دوای به‌كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش بۆ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رێكخرا.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وڵیەم هێگ گوتی: "له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستا عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا كۆبوینه‌وه و قسه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی یه‌كێتی نیشتمانی كردووه."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌و ره‌وشه‌دا ده‌ست ده‌خاته ناو كاروباری عێراقه‌وه؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا گوتی: "ئه‌وه كاری ئێمه نییه كه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربده‌ین."
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی باسی ناوچه كێشەلەسەرەكان كرد كه په‌یوه‌ستن به ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقه‌وه و گوتی: "ماده‌ی 140 نه‌ماوه و كۆتاییی پێهاتووه و جێبه‌جێكراوه."
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا باسیان له‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق كراوه ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه به وردی باسیان له په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كردووه و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر زیاتر به‌هێزكردن و پێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.