هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی دوێنی سه‌ردانی به‌غدای پایتەختی عێراقی كرد، بڕیاره پێش سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا وڵیه‌م هەیگ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، له پیرمام هەیگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی كۆده‌بێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشی ئێستای عێراق و مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر و رازیكردنی لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق گفتوگۆ بكرێ.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان چاوه‌ڕێ ده‌كرێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هه‌مان داوای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكات كه ئه‌ویش خۆی له به‌شداریكرن له حكومه‌تی عێراق و هاوكاریكردنی ناوه‌ند ده‌بینێته‌وه.
بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش بۆ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وڵیه‌م هەیگ رێكبخرێ.