حەلەب
روانەگەی مافی مرۆڤی سوریا لە لێدوانێکی چاپەمەنیدا بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی رژێمی سوریا ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنیان بە بەرمیلی بۆمبڕێژکراو و بۆمبی ڤاکوم و ھاوەن و تۆپ بۆردومان كردووه و له ئاكامدا لە شارهكانی دیمەیشق و دەوروبەری و حەلەب ٣٠ کەس، لازقیە ھەشت کەس، حومس حەفت کەس، حەما پێنج کەس، رەقا چوار کەس، لازقییە سێ کەس، دەیرەزوور دوو کەس و لە دەرعاش یەک کەس بە و به گشتی ٦٧ کەس کوژراون.
لە لایەکی دیکە ئاژانسی رەسمی سوریا سانا بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی سوپا لە شارەکانی حەلەب، حەما، حموس و دیمەیشق چهند ئۆپهراسیۆنێكیان ئهنجام داوه و له ئاكامدا ژمارەیەکی زۆر چەکداران كوژراون.