Ramzi Mahmud
13 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2026
لە ئاکامی بۆردومانکردنی ئۆتۆمبێلێک لە شاری غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، دوو فەڵەستینی کوژران و ١٣ی دیکەش برینداربوون.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵو'یان ڕاگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بە ئاراستەکردنی دوو مووشەک، ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە گەڕەکی تەل ھەوا باشووری شاری غەززە بۆردومان کردووە.
ھاوکات سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، دوو فەڵەستینی کوژراون و ١٣ی دیکەش برینداربوون.
لەلایەکی دیکە بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە خۆجێیەکان بەدەستی گەیشتووە، سوپای ئیسرائیل بە چڕی ژمارەیەک خانووی فەڵەستینییەکانی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کەمپی بوریج ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومان کردووە، بەڵام تا ئێستا زیانی بۆردومانەکە نەزاندراوە.