Ethem Emre Özcan
13 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2026
هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست و بوونی ڕێککەوتننامەی چوارچێوە لەگەڵ لوبنان، بۆ سەر ئەو وڵاتە بەردەوامە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان NNA بڵاوی کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل ناوچەی نەباتییە لە باشووری ئەو وڵاتەیان لە ماوەی ١٥ خوولەکدا دوو جار بۆردومان کردووە.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هەروەها بەرزاییەکانی عەلی تاهیر'یان کردە ئامانج.
لە میانی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل چەندین ناوچەی دیکەی لوبنان بە چڕی بۆردومان کران.
لەبارەی ئەگەری زیانی گیانی بە هۆی بۆردومانەکانەوە هیچ زانیارییەک ڕانەگەیاندراوە.