واشنتۆن
گوتەبێژی کۆشکی سپی کاتلین ھایدەن لە نووسراوێکدا بڵاوی کردۆتەوە كه سهرۆكی ئەمریكا باراک ئۆباما لە چوارچێوەی سندوقی ھاوبەشی بەرهنگاربوونەوەی تیرۆردا، داوای لە دراوسێکانی سوریا وەک عێراق، تورکیا، ئوردن و لوبنان کردووە بڕی ١.٥ ملیار دۆلار بودجە بۆ پشتگیریکردن لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا خەرج بکهن.
ھایدەن ئاشکراشی کرد بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لەو بودجەیە به مەبەستی مەشقپێکردن و پڕچەککردنی ھێزە ئۆپۆزسیۆنە "میانڕەوەکان" لە سوریا خەرج دەکرێت.
ھایدەن لە نووسراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە كه ئەو ھاوکاریانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی خەڵکی سوریا له بەرەنگاربوونەوە تیرۆر و دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان. ئەو پشتگیرییەی حکومەتی ئەمریکا رێگە بۆ بەھێزبوونی ئۆپۆزسیۆنە میانڕەوەکان خۆش دەکا, لە لایەکی دیکە داوایان لە وەزارەتی بەرگری کردووە بۆ ئەوی پشتگیری زیاتر لە گروپە میانڕەوەکان بكرێت.
ھایدەن ههروهها گوتی: "پێویسته ئەمریکا ھێز رەوانەی سوریا بکات. ئەو داواکاریە بۆ خەڵکی سوریاش گرینگی خۆی ههیه تاوەکو بتوانن پارێزگاری لە خۆیان بکەن و رووبەرووی گروپە چەکدارەکانی وەک داعش ببنەوە و بتوانن سەقامیگری ناوچەکەیان بپارێزن و لهدهستی خۆیاندا بێت."
ھەفتەی رابردوودا بەرپرسانی کۆشکی سپی ئاشكرایان كردبوو كه پشتگیری لە ھێزی ئۆپۆزسیۆنە میانڕەوەکانی سوریا دەکەن كه لە دژی رژێمی بەعس و له دژی گروپه چهكدارهكانی سهر به قاعیده دەجەنگن.