ھەولێر
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند بە ھاوکاری دەزگاکانی تەناهی لەو شارە توانیویانە ١٥ تاوانبار دەستگیر بکەن کە پێنج کەسیان ئافرەتن.
بە گوتەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر تاوانی دزی، فریودانی خەڵک بە ناوی پۆلیس و بەدرەوشتی، سەرکیترینی ئەو تاوانانە بوون کە بە هویەوە 15 کەس دەستگیر کراون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر عەبدولخالق تەلعەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەو تاوانانەی ئاشکرا کرد و گوتی "ھەموو خەڵکی ھەولێر دڵنیا دەکەینەوە کە شان بە شانی پێشمەرگە قارەمانەکان ئێمە ئەرکی پاراستنی شارەکان دەگرینە ئەستۆ و ئەو قسانەی لە بارەی شانەی نوستووی داعش بڵاو بوونەتە ھەموویان پڕۆپاگەندە و قسەی بێ بنەمان".
سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان لە تەقینەوەکەی هەفتەی پێشوو لە شارۆچکەی عەنکاوە گوتی "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و جێگای سەربەرزییە کەلە ماوەی ٤٨ سەعات کەمتر ھێزەکانی ئەمنی توانیان تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجوومەنی ئاسایش ھەمووی ئاشکرا دەکات".