ھەولێر
بەگوێرەی زانیاریی پەیامنێرانی ئانادۆڵو لە ھەردوو نەخۆشخانەی (رۆژھەڵات و رۆژئاوا) ١٧ کەس بریندار بوون و چوار تەرمیش لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی ھەن.
بەھۆی ئاستەنگ دروستکردن بۆ رۆژنامەنووسان، پەیامنێران ناتوانن لەنزیکەوە برینداران ببینن و لەگەڵ کاربەستانی نەخٶشخانەکان قسە بکەن.
لە لایەكی دیكە نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند: لە رووداوەكەی ئەمڕۆدا چوار كارمەندی ئاساییش و دوو لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەكان كوژراون.