ئەنقەرە
ئیدریس باڵوکەن، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاشتی و دیموکراتی (بەدەپە) لەپەرلەمانی تورکیا رایدەگەیەنێ ھەوڵی تەواو دەدەن بۆ بەرفراوانکردنی ئازادییەکان و سیاسەتی شایستە پێڕەو بکرێ، چونکە بەبۆچوونی ئەوان خولی نوێی پەرلەمان دەرفەتێکی مێژووییە بۆ ئەوەی ئازادییەکان بەرفراوان بکرێن.
باڵوکەن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "لەپێناوی چارەسەری پرسی کورد و بەرفراوانکردنی ئازادیی و دیموکراسی، ھەلێکی زێڕینی مێژوویی کەوتووەتە بەردەستمان بۆیە دەبێ ھەوڵی تەواو بدرێ ئەو ھەلانە بەھەند وەربگیرێن و ڕیفۆرمی تەواو لە گشت بوارەکاندا بکرێ".
لە بەشێکی لێدوانەکەیدا باڵوکەن ئاماژەی دا بە گرژیی و ئاڵۆزیی لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە رۆژانە بەسەدان کەس دەکوژرێن رایگەیاند دەبێتـ تورکیا ڕۆڵی ئیجابی و کاریگەری ھەبێت بۆ خزمەت کردن بە ئاشتی لە ناوچەکەدا .
باڵوکەن باسی لە گرنگی ھەوڵەکانی داھاتووی کۆمیسیۆنی داڕشتنەوەی دەستورو پسپۆڕانی بواری پاکێجی دیموکراتیزاسیۆنی کرد و رایگەیاند: دەبێ کار لەسەر ئازادکردنی خوێندن بە زمانی دایک و داڕشتنەوەی دەستەواژەی ھاووڵاتیبوون و گۆرانکاریی لە یاسای دەسەڵاتی ئیدارییەکان(دەسەڵاتی شارەوانییەکان) بکرێ.