Ali Tepe,Mohammed Baqi Hussein
04 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2017
سێرت - AA
وه‌یسه‌ل بایر كه سه‌رتاشێكی شاری سێرته، كتێبخانه‌یه‌كی له دوكانه‌كه‌یدا داناوه، هه‌ر كه‌سێك چاوه‌ڕوانی سه‌رتاشین بكات، به كتێب خوێندنه‌وه كات به‌سه‌رده‌بات.
وه‌یسه‌ل ماوه‌ی 27 ساڵه كاری سه‌رتاشی ده‌كات و به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی هانی ئەو کەسانە بدات بۆ خوێندنه‌وه کە بۆ سەرتاشین سەردانی دەکەن، كتێبخانه‌یه‌كی له دوكانه‌كه‌یدا داناوه.
وه‌یسه‌ل له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئەوانەی بۆ سەرتاشین سەردانی دەکەن له‌كاتی چاوه‌ڕوانیدا بێزارده‌بوون و هه‌ندێكیان خۆیان به ته‌ماشاكردنی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كرد، له‌به‌رئه‌وه كتێبخانه‌ی له دوكانه‌كه‌یدا داناوه.
وه‌یسه‌ل گوتی: "پێمخۆشنهبوو ئەو کەسانەی بۆ سەرتاشین دێنە دوکانەکەم تەنها ته‌ماشای ته‌له‌ڤیزیۆن بكه‌ن. گوتمان با كه‌مێكیش كتێب بخوێننه‌وه. ئامۆژگاریی هاوپیشهكانیشم ده‌كه‌م ئه‌و كار بكه‌ن. ئامانجم ئه‌وه‌یه مشتهرییهكانم خوو به كتێب خوێندنه‌وه‌وه بگرن".
كتێبه‌كانی كتێبخانه‌كه‌ی وه‌یسه‌ل ئاینی، كولتووری و كتێبگهلێكن له‌سه‌ر ناساندنی شاری سێرت و لەکاتی چاوەڕوانییان، ئەوانەی بۆ سەرتاشین روویان لە سەرتاشخانەکەی کردووە به خۆشحاڵییه‌وه كتێبێك ده‌گرنه ده‌ست و ده‌یخوێننه‌وه.