كتێبی ئاژانسی ئانادۆڵو "دادگایی‌کردنی تۆمەتبارانی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی ته‌مووز"
ئاژانسی ئانادۆڵو (AA)، سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ/په‌ده‌یه)، '' و بڕیاره‌كان له‌باره‌ی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی ته‌مووز'' بڵاوكرده‌وه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو (AA)، سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ/په‌ده‌یه)، كتێبی ''دادگاییکردنەکان-سكاڵانامه و بڕیاره‌كان له‌باره‌ی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی ته‌مووز'' بڵاوكرده‌وه كه دۆسیه، دادگاییكردنه‌كان و پرۆفایلی كه‌سایه‌تییە دیاره‌كانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی تیادا باس كراوه.
له كتێبه‌كه‌دا دوای ئه‌وه‌ی تیشك خراوه‌ته سه‌ر فه‌تۆ/په‌ده‌یه و ئامانجه‌كان‌ی، تاوتوێی دۆسیه‌ی سه‌ربانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا، دۆسیه‌ی بنكه‌ی ئاكنجی، دۆسیه‌ی هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ره‌كی ئیستانبوڵ و دۆسیه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌ركۆماری توركیا له موغڵا كراوه، هه‌روه‌ها سكاڵانامه‌كانی سه‌ر ئه‌و دۆسیانه، به‌رگریکردنەکان لە میانی دانیشتنه‌كان و به‌یاننامه‌كان خراونه‌ته‌ڕوو به‌بێ لێكدانه‌وه‌كان. له كتێبه‌كه‌دا جگه له دۆسیه‌ی بنكه‌ی ئاكنجی كه دانیشتنه‌كانی دادگا له‌باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه حوكمی سه‌ر دۆسیه‌كانی دیكه و ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌باره‌یانه‌وه دراوه خراوه‌ته‌ڕوو.
له كتێبه‌كه‌دا باس له هه‌موو ئه‌و دۆسیه و بڕیارانه كراوه كه سه‌باره‌ت به كوده‌تاكه له سه‌رتاسه‌ری توركیادا كراونه‌ته‌وه و ده‌ركراون، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی پرۆفایلی كه‌سایه‌ته‌كانی دیاره‌كانی فه‌تۆ/په‌ده‌یه له ١٥ی ته‌مووزدا كه پیلانداڕێژه‌رانی هه‌وڵی كوده‌تاكه و ئیمامه مه‌ده‌نییه‌كان و به‌ناو ئه‌ندامانی ''ئه‌نجوومه‌نی سوڵحی وڵات''یان له‌نێودایه و زانیارییش سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كانیان باس كراوه.
له كۆتا به‌شی كتێبه‌كه‌دا شیكاریی هه‌ریه‌ك له پارێزه‌ر مسته‌فا دۆغان ئیناڵ و دکتۆر جه‌م دوران ئوزون، مامۆستای كۆلێژی یاسای زانكۆی چانكایا و به‌ڕێوه‌به‌ری SETA بۆ توێژینه‌وه‌ی یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ، خراوه‌ته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.
كتێبه‌كه به‌و وێنه و ئینفۆگرافییانه ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه كه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی به‌ڵگه‌ن له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی ته‌مووز.