ئەنقەرە
ئاژانسی ئانادۆڵو كە لەسەرەدەمی شەڕی رزگاریدا بۆ گەیاندنی پەیامی ئانادۆڵو بە فەرمانی مستەفا كەمال ئاتاتورك دامەزراوە تەمەنی گەیشتە 95 ساڵی و بەردەوامە لەسەر رێگای بوون بە یەك لە باشترین ئاژانسەكانی جیهان.
ساڵی 1920 لە كاتی شەڕی رزگاریدا ئاژانسی ئانادۆڵو بە هۆی ئەو رۆڵەیەوە كە گێڕاویەتی لە نێو مێژووی كۆماری توركیادا خاوەن جێگا و پێگەی تایبەتییە.
ئاژانسی ئانادۆڵو كە لەو سەردەمەدا بووەتە جێگای شانازی خەڵك تا ئەمڕۆ بە شێوەیەكی متمانە پێكراوە و بێ لایەن بەردەوامە لە سەر گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییەكان و بە هەنگاوی بەهێز بەرەو سەد ساڵەی خۆی هەنگاو دەنێت.