Özcan Yıldırım
08 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2025
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "وەک چۆن لە هەموو دەرفەتێکدا جەختمان لەسەر کردووەتەوە، وەک گەل خاوەنی نەریتێکی بنەڕەتین کە بەڕاستی جێگەی سەرسوڕهێنەرمانە. بێگومان لە نێو ئەو وڵاتانەی جیهانداین کە پێشەنگن لەم بوارەدا".
لە میانی بەشداری کردنی لە "ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پرۆژەیەکی هەفتەی وەقفەکان"دا کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە وەقف کرد و، ڕایگەیاند: "وەقف بەلای ئێمەوە چاکەیەکی نەبڕاوەیە. بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودا، گەیشتن بە بەختەوەریی هەتاهەتایی، ئەنجامدانی کاری چاکە بۆ کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی کلیلێکی زێڕینە".
گوتیشی: "وەک چۆن لە هەموو دەرفەتێکدا جەختمان لەسەر کردووەتەوە، وەک گەل خاوەنی نەریتێکی بنەڕەتین کە بەڕاستی جێگەی سەرسوڕهێنەرمانە. بێگومان لە نێو ئەو وڵاتانەی جیهانداین کە پێشەنگن لەم بوارەدا".
%2FNew%20folder%2F20250508_2_68937763_112673986.jpg)
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەو بەرهەمە ناوازانە کرد کە لە باوباپیرانەوە وەک بەرهەمێکی ناوازە ماونەتەوە و ڕایگەیاند: "مزگەوتەکانمان، مەدرەسەکانمان، و عیمارات (چێشتخانەی خێرخوازی گشتیی)، نەخۆشخانەکانمان، میوانخانەکانمان، کۆشکی کاروانەکانمان، کانیاو و چەندین کاری دیکە کە باوباپیرانمان لە مێژوودا بەجێیان هێشتووە وەک تێبینییەکی ناوازە لە مێژوودا ماونەتەوە".
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەو خزمەتەی لە ماوەی ٢٣ ساڵی ڕابردوودا پێشکەش بە وەقفەکان کراوە و، ڕایگەیاند: "لەکاتێکدا لە ٢٠٠٢دا تەنیا ٤٦ بەرهەم نۆژەنکراونەتەوە، لە ٢٣ ساڵی ڕابردوودا، ژمارەی ئەو شوێنە کلتوورییانەی وەقف نۆژەنکراونەتەوە گەیشتووەتە پێنج هەزار و ٩٢٧ بەرهەم".
%2FNew%20folder%2F20250508_2_68937763_112673989.jpg)
سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی ئەو بەرهەمانەدا لە دوای بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەش، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بەبێ دواکەوتن پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی ٣٧٧ بەرهەمی تەواو کە لەو کارەساتەی سەدەدا زیانیان بەرکەوت دەستیپێکرد".
سەرکۆمار ئەردۆغان داوا لە وەقف و خێرخوازان کرد پشتیوانی زیاتری گەنجانمان بن لە پێکهێنانی ماڵ و خێزاندا و گوتی: "هەرگیز قورسکردنی هاوسەرگیری بە دروست نازانین، جا بە بیانووی داب و نەریت یان هەر شتێکی دیکەوە بێت".
%2FNew%20folder%2FAA-37886248.jpg)
ڕاشیگەیاند: "لەم سەردەمەی تێیداین پێویستە هاوسەرگیریی ئاسان بکرێت، هانی هاوسەرگیری بدرێت و بەربەستەکانی بەردەمی هەڵبگیرێت. پێویستە گرنگیی پێبدەین و کاری لە پێشینەمان بێت".