Kenan Irtak,Muhammet Torunlu
08 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
دوای ھێرشەكەی ھیندستان بۆ سەر پاکستان، ھێڵی ئاسمانیی "Turkish Airlines" گەشتەکانی بۆ شارەکانی ئیسلام ئاباد و لاھور لە پاکستان ھەڵوەشاندەوە.
کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "بەھۆی ئەو گرژییە سیاسییەی کە ئێستا لە کیشوەری ئاسیا سەری ھەڵداوە، کەشتەکانمان لە ڕۆژانی ٨ و ٩ی ئەم مانگە بۆ ئیسلام ئاباد و لاھۆر ھەڵوەشاندووەتەوە".
وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو ھێرشەی کە لە ٢٢ی نیساندا لە ناوچەی پاھالگام سەربە ناوچەی جامو كشمیر ئەنجامدرا و تیایدا ٢٦ کەس کوژران، ڕۆژی سێشەممە ھیندستان ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی ناوچەی ئازاد کشمیر کە لەژێر دەسەڵاتی پاکستان دایە، کرد.
ھاوکات سوپای پاکستان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی ھێرشە مووشەکییەکەی ھیندستان نۆ ناوچەی ئازاد کشمیر، ٣١ کەس کوژراون و ٥٧ی دیکەش برینداربوون.