Emre Ilıkan,Necat Hazar
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
وان – AA
به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی ئەو به‌له‌م و سه‌رنشینانی كه له ناوچه‌ی ئاڵتنساچ له شارۆچكه‌ی گه‌ڤاش ژێرئاو کەوت، تیمه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی جه‌ندرمه، JAK، ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش، AFAD UMKE، تیمه‌كانی ته‌ندروستیی، تیمێكی هێزی ده‌ریایی و تیمی SAK كه له شه‌ش مەلەوان پێكهاتووه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له ئیستانبوڵه‌وه ره‌وانه كراوه له قوڵایی ١٠٦،٥ مه‌تر كه به‌له‌مه‌كه‌ی لێ دۆزراوه‌ته‌وه به‌رده‌وامن لە گەڕان.
تیمه‌كان به به‌كارهێنانی چوار ئامێری ROW و چوار ئامێری ژێردەریابین به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی چارپاناك له ده‌ریاچه‌ی وان.
هەروەها ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانی گواستنەوەی تەرم سەربە شارەوانی وان لە کەناراوەکاندا چاوەڕوانی دەرهێنانی تەرمی سەرنشینانی بەلەمەکەن.
- رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه
دوای ئه‌وه‌ی له ٢٧ی حوزه‌یرانی رابردوودا، سه‌دات و مه‌ده‌نی ئاكباش له‌ڕێگای به‌له‌مه‌كانی ناوچه‌ی ئاڵتنساچ له شارۆچكه‌ی گه‌ڤاش به‌ره‌و ده‌ریاچه‌ی وان به‌ڕێكه‌وتن و ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌واڵیان نه‌بوو، موختاری گه‌ڕه‌كه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كانی له ونبوونیان ئاگاداركرده‌وه.
به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌یان، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ڕێگای هێلیكۆپته‌ر، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و به‌له‌مه‌كانه‌وه ده‌ستیان به گه‌ڕان كرد.
پاشان له ده‌ریاچه‌ی وان و ده‌ورووبه‌ری، ته‌رمی ١٢ كه‌س دۆزرایه‌وه و دوای هه‌وڵێكی زۆر به‌له‌مه‌كه له قوڵایی ١٠٦،٥ مه‌تر له ناوچه ئاوییه‌كانی دوورگه‌ی چارپاناك دۆزرایه‌وه، هاوكات پێنج كه‌س به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.