Emre Ilıkan
16 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2020
وان - AA
به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانه‌وه‌ی ئەو بهلهمە و سه‌رنشینه‌كانی كه له ناوچه‌ی ئاڵتنساچ له شارۆچكه‌ی گه‌ڤاش-ی وان ژێرئاوکەوت، تیمه‌كانی جه‌ندرمه، ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش، تیمه‌كانی ته‌ندروستیی، تیمێكی هێزه ده‌ریاییه‌كان و تیمی مەلەوانی كه له شه‌ش مەلەوان پێكهاتووه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له ئیستانبوڵه‌وه ره‌وانه كراوه له قوڵایی ١٠٦،٥ مه‌تر كه به‌له‌مه‌كه‌ی لێدۆزراوه‌ته‌وه به‌رده‌وامن لە گەڕان.
تیمه‌كان به به‌كارهێنانی چوار ئامێری ROW و چوار ئامێری ژێردەریابین له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی چارپاناك له‌ناو ده‌ریاچه‌ی وان درێژە بە کارەکانیان دەدەن.
لە بەردەوامی هەوڵەکاندا تەرمی دوو سەرنشینی دیکەی بەلەمەکە دۆزرانەوە و ژمارەی ئەو تەرمانەی تا ئێستا دۆزراونەتەوە گەیشتە ٣٩ کەس.
هەروەها ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانی گواستنەوەی تەرم سەربە شارەوانی وان لە کەناراوەکاندا چاوەڕوانی دەرهێنانەوەی تەرمی سەرنشینانی بەلەمەکەن.
- رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه
دوای ئه‌وه‌ی له ٢٧ی حوزه‌یراندا، سه‌دات و مه‌ده‌نی ئاكباش له رێگای به‌له‌مه‌كانی ناوچه‌ی ئاڵتنساچ له شارۆچكه‌ی گه‌ڤاش به‌ره‌و ده‌ریاچه‌ی وان به‌ڕێكه‌وتن و ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌واڵیان نه‌بوو موختاری گه‌ڕه‌كه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كانی له ونبوونیان ئاگاداركرده‌وه.
به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌یان، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ڕێگای هێلیكۆپته‌ر، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و به‌له‌مه‌كانه‌وه ده‌ستیان به گه‌ڕان كرد. دوای هه‌وڵێكی زۆر به‌له‌مه‌كه له قوڵایی ١٠٦،٥ مه‌تر له ناوچه ئاوییه‌كانی دوورگه‌ی چارپاناك دۆزرایه‌وه، هاوكات پێنج كه‌س به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.