Hanife Sevinç
17 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2020
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئایاسۆفیا بۆ خواپه‌رستی، رایگه‌یاند: "هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌ره‌وه كارمان تێ ناكات".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئیمامی عه‌لی بۆ میدیاكان دوا.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئایاسۆفیا بۆ خواپه‌رستی، رایگه‌یاند: "هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌ره‌وه كارمان تێ ناكات. ئەم قۆناغەی ئێستای ئایاسۆفیا بابەتی سەروەری ناوخۆی ئێمەیە".
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئایاسۆفیا گوتی: "ده‌كرێت به به‌شداری ١٠٠٠ بۆ ١٥٠٠ كه‌س نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له‌وێ ئه‌نجام بدرێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان كردنه‌وه‌ی ئایاسۆفیا بۆ خواپه‌رستی به خه‌ونی گه‌وره‌ی خۆیان ده‌زانێ و گوتی: "ئه‌وه خه‌ونی گه‌وره‌ی ئێمه بوو له راستیدا له سه‌رده‌مانی گه‌نجێتی. هه‌روه‌ها خۆشحاڵین به‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ی سه‌رده‌مان گه‌نجێتیمان به‌دی ده‌هێنین".
ئەردۆغان لەبارەی لەشکرکێشییەکانی ئەرمینیا بۆسەر ئازەربایجان، گوتی: "بەهیچ شێوەیەک ئازەربایجان-ی برامان تانها جێناهێڵین".