Zafer Fatih Beyaz,Yasemin Kalyoncuoğlu
01 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە وەرزی نوێی کۆنسێرتی ئۆرکێسترای سەرۆکایەتی کۆمار کرد.
وەرزی نوێی کۆنسێرتی ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی ئۆرکێسترای سەرۆکایەتی کۆمار لە رێوڕەسمێکدا لە ناوەندی کۆنگرە و کولتووری نەتەوەیی بەشتەپە دەستیپێکرد.
سەرکۆماری تورکیا و ھاوسەرەکەی ئەمینە ئەردۆغان بەشدارییان لە کۆنسێرتەکەدا کرد و بە وتنەوەی مارشی نیشتمانی کۆنسێرتەکە کرد.
ڕێبەری ئۆرکێست، یەنگیم گۆکمان و دووانەی پیانۆژەنی بەناوبانگی جیھانی، گوھەر و سوھەر پەکینال بەشداریان لە کۆنسێرتەکە کرد.
ھاوکات شاکاری ئاوازدانەری بەناوبانگی تورک، فەرید توزون کە یەکێکە لە جوانترین نموونەکانی میوزیکی تورکی سەردەم لە کۆنسێرتەکە پێشکەش کرا.
هەروەها شاکاری "سەمای پۆلۆڤیچ" کە لەلایەن ئاوازدانەری رووسی، ئەلێکساندەر بۆرۆدین دانراوە، بووە شاکاری کۆتایی کۆنسێرتەکە.
هەریەک لە جێگری سەرکۆماری تورکیا، فواد ئۆکتای، وەزیری داد، عەبدولحەمید گول و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و وەزیری پیشەسازی و تەکنۆلۆجی، مستەڤا فاراناک و وەزیری تەندروستی، فەخرەدین کۆجا و سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، یەشار گولەر و ژماریەک بەرپرسی دیکە ئامادەی کۆنسێرتەکە بوون.