Aynur Ekiz,
09 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2019
ئەنقەرە-AA
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی کۆماریی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو، تێیدا هەریەک لە سەرۆکی پەرلەمان، موستەفا شەنتۆپ و وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول و وەزیری دارایی و گەنجینە، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیلو و وەزیری بەرگری، خولوسی ئاکار و سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی، ناجی بۆستانجی، سەرۆکی لیژنەی بەرگریی لە پەرلەمانی تورکیا، عیسمەت یڵماز و سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەڕاڵ یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای میت، هاکان فیدان بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی نومان کورتوڵموش، ھەروەھا یاریدەدەرانی سەرۆکی ئاکپارتی ، حەیاتی یازیجی و ماهیر ئوناڵم و گوتەبێژی ئاکپارتی، عومەر چەلیک و سەرۆکی پەیوەندیيەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەدین ئاڵتون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن بەشدار بوون.
لەم نێوەندەدا سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وێنەیەکی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا وەزیری بەرگری، خولوسی ئاکار زانیاری دەداتە سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە.