وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا: "تەنیا تیرۆریستان دەکرێنە ئامانج"
- وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویكرده‌وه له ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی دا ، هاوشێوەی لقی زەیتوون و قەڵغانی فورات تەنیا تیرۆریستان دەکرێنە ئامانج.
Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویكرده‌وه له ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی دا هاوشێوەی لقی زەیتوون و قەڵغانی فورات تەنیا تیرۆریستان دەکرێنە ئامانج.
وه‌زاره‌ته‌كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا ئاماژه به‌وه‌كراوه "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌و مافانه‌ی وڵاته‌كه‌مان كه له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌تایبه‌ت بڕیاره‌كانی ١٣٧٣ (٢٠٠١)، ١٦٢٤ (٢٠٠٥)، ٢١٧٠ (٢٠١٤)، ٢١٧٨ (٢٠١٤)، ٢٢٤٩ (٢٠١٥)، ٢٢٥٤ (٢٠١٥) سه‌رچاوه‌یان گرتووه و له‌چوارچێوه‌ی 'مافی به‌رگریی له‌خۆكردنی ره‌وا' كه له بڕگه‌ی ٥١ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، به رێزگرتن له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا جێبه‌جێ ده‌كرێت''.
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "له پلاندانان و جێبه‌جێكردنی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی دا هاوشێوەی لقی زەیتوون و قەڵغانی فورات تەنیا حه‌شارگه، په‌ناگه، سه‌كۆ، چه‌ك و پێداویستییه‌كانی تیرۆریستان دەکرێنە ئامانج، كه‌سانی سڤیل/بێ‌تاوان، شوێنە مێژووییەکان، کلتووریەکان، ئایینییه‌كان، ژێرخانەکان، ئەندامانی وڵاتی هاوپەیمانی هیچ زیانێکیان بەرناکەوێت، هەستیاریی و ئاگاداریەکی زۆر نیشان دەدرێت''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن