Mohammed Baqi Hussein
17 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2015
ئه‌نقه‌ره
ئه‌و وێنانه‌ی په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رانسه‌ری جیهاندا تۆماری ده‌كه‌ن، سه‌رنجی مێدیا و چاپهمهنییهكای جیهان به‌لای خۆیاندا راده‌كێشن. گۆڤاری تایم TIME كه له پێشه‌نگی گۆڤاره‌كانی جیهاندایه له دواژمارهیدا وێنه‌یه‌كی كردۆته به‌رگی گۆڤاره‌كه كه له‌لایه‌ن په‌یامنێری ئانادۆڵو مه‌ئموون ئهبوعومهرهوه له سووریا تۆمار كراوه.
گۆڤاری تایم وه‌ك روونكردنه‌وه له‌سه‌ر وێنه‌كانی ئهبوعومهرهوه كه په‌یوه‌ندیدارن به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رووسیا له سووریا نووسیویه‌تی، رووسیا ته‌نها ده‌یه‌وێت ببێته دۆست.
ئه‌بوعومه‌ر 13ی ئه‌م مانگه وێنه‌ی هێرشه‌كانی رووسیای بۆ سه‌ر ناحیه‌ی داره‌ت عیزهی سه‌ربه حه‌له‌بی تۆمار كرد كه له ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایه. سه‌رنووسه‌ری تایم له نێو هه‌زاران وێنه‌دا وێنه‌یه‌كی ئهبوعومهری بۆ به‌رگی گۆڤاره‌كه‌ی هه‌ڵبژارد و ناوی ئانادۆڵو و په‌یامنێره‌كه‌ی به جیهان راگه‌یاند.