Ayhan Şimşek
16 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2015
بەرلین
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، ئەرشەد ساڵحی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا لەگەڵ ئەندامی فراکسیۆنی سەوزەکان لە کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمانی فیدراڵی، تۆم کۆنگیس و پەرلەمانتاری بەڕەچەڵەک تورک، ئۆزجان مۆتڵو کۆبووەوە.
ساڵحی کە لە ھەمان کاتدا خۆی سەرۆکی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە پاش کۆبوونەوەکانی روونکردنەوەیەکی دا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند لە کۆبوونەوەکاندا تیشک خراوەتە سەر پێشھاتەکانی عێراق، سووریا، کێشەی پەنابەران و مافی مرۆڤ.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق روونی کردەوە کە دەیانەوێت سوود لە ئەزموونی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا لە بواری مافەکانی مرۆڤ وەربگرن و رایگەیاند کە تاوتوێی رەوشی پەنابەرانی ئەورووپا کراوە و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا سەردانی کەمپی پەنابەران دەکات.
ساڵحی گوتیشی: "بەداخەوە عێراقییەکان لە رەوشێکی نالەبار ژیان بەسەر دەبەن. بۆ پارێزگاریکردنی مافی ھاووڵاتیانمان ئەمڕۆ لێرەداین".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا ھۆکاری سەرەکی ئاوارەبوونی ھاووڵاتی سووری و عێراق بەھۆی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە بووە و راشیگەیاند کە وڵاتانی ئەورووپا ماوەیەکی درێژخایەن ئەم مەترسییەیان نەبینیووە و عێراقییەکانیان بە تەنھا لە بەرەنگاری داعش جێھێشتووە.
ئەرشەد ساڵحی داوای ھاوکاریی زیاتری لە ئەورووپا بۆ عێراق کرد و گوتیشی: "ئەگەر لەوێدا رووبەڕووی داعش نەبنەوە ئەوە لە داھاتوودا رێکخراوەکە لە وڵاتانی ئەورووپا تەقینەوە ئەنجام دەدات. پێویست چارەسەری کێشەی داعش بکەین. لەوبارەیەوە پێویستە وڵاتانی ئەورووپا عێراق بە تەنھا جێنەھێڵن. ھەروەھا پێویستە بە شێوەیەکی ھاوبەش کۆتایی بە داعش لە عێراق و سووریا بھێنین. داعش ھەرەشەیە بۆ سەر ھەموو کەسێک. با مرۆڤەکان سەریان نەخرێتە نێو خاکەوە".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق لە درێژەدا روونیشی کردەوە کە لە چالاکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش زۆرترین زیان بەر تورکمانەکان کەوتووە و روونیشی کردەوە ھەوڵ دەدرێت ناسنامەی تورکمانەکان رەت بکرێتەوە، زیاتر گوتیشی: "داعش پرۆژەیەکەوە و نەخشەکان دەکێشێت. بەداخەوە لە ئەنجامی کێشانی نەخشەکان جوگرفیای تورکمانەکانیش کێشراوە. بە تایبەتی تورکمانەکانی سووریا و بایر بوجاک لە ژێر ستەمکاریدان و بۆردوومانەکاندان. کورد و تورکمان دەتوانن لە ناوچەکە وەک برا بژین، بەڵام کەسێک ھەوڵ رەتکردنەوەی ناسنامە بدات بە ھیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین. نە لەسەر کوردەکان و نە لەسەر تورکمانەکان ئەمە قبوڵ ناکەین".