جيهان

تاران.. کۆبوونەوەی حەسەن روحانی و ھێیکۆ ماس

- سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی: "گرنگە وڵاتانی ئەورووپا پابەندبن بە بەڵێنەکانیان بەرامبەر بە رێککەوتنی ئەتۆمی".

Zana Natık Kerem  | 11.06.2019 - نوێکردنەوە : 12.06.2019
تاران.. کۆبوونەوەی حەسەن روحانی و ھێیکۆ ماس

Tahran

تاران ــ AA

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند کە زۆر گرنگە وڵاتانی ئەورووپا پابەندبن بە بەڵێنەکانیان بەرامبەر بە رێککەوتنی ئەتۆمی.

سەرۆکایەتی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەداوە کە لە تاران حەسەن روحانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ھێیکۆ ماس کۆبووەتەوە و لە میاندا چەند رۆژەڤێکی گرنگ تاوتوێکراون لەوانە رێککەوتنی ئەتۆمی، ھەروەھا دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سەرەتا لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکۆماری ئێران لە بارەی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی دواوە و رایگەیاندووە "کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی جگە لەوەی کاریگەری خراپی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان و ئاسایشی ناوچەکە دروستکردووە، ھیچ دەرئەنجامێکی دیکەی لێنەکەوتووەتەوە".

حەسەن روحانی ئەوەشی گوتووە "سزا و فشارەکانی ئەمریکا، بە ھیچ شێوەیەک نابنە ھۆی داڕووخانی ئێران، بەدەر لەوەش ئەمریکا بەردەوامە لە تیرۆری ئابووری".

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ھەر لە بارەی رێککەوتنی ئەتۆمییەوە روونکردنەوەی داوە و رایگەیاندووە رێککەوتنەکە دەبێتە ھۆی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ئەورووپا، ئەمە جگە لەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە بەدی دەھێنێت، بۆیە گرنگە ھەوڵەکان زیاتر چڕبکرێنەوە لە پێناو پاراستنی رێککەوتنی ئەتۆمی.

حەسەن روحانی رایگەیاند کە زۆر گرنگە وڵاتانی ئەورووپا پابەندبن بە بەڵێنەکانیان بەرامبەر بە رێککەوتنی ئەتۆمی.

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی هەروەها رەتیکردەوە کە وڵاتەکەی ھەوڵ بدات چەکی ئەتۆمی بەدەست بھێنێت.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ھێیکۆ ماس رایگەیاند کە وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەورووپا ھەوڵ دەدەن رێگەیەکی گونجاو بدۆزنەوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمیش، ھێیکۆ ماس گوتی: "وڵاتانی ئەورووپا لەسەروویانەوە ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا پابەندن بە بەڵێنەکانیان بەرامبەر بە رێککەوتنی ئەتۆمی، تەنانەت ھەوڵەکانیان بە باشی خستووەتەگەڕ بۆ پاراستنی رێککەوتنەکە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın