Hamdi Yıldız,Hemın Othman Mohammed
11 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2019
قودس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو باسی له‌وه كرد كه ئێران له هه‌موو كات نزیكتره له به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی.
ده‌زگای په‌خشی گشتی ئیسرائیل (KAN) بڵاویکردەوە کە بێنیامین ناتانیاهو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌دڵنیایییه‌وه رێگه به ئێران ناده‌ن بۆ پێشخستنی چه‌كی ئه‌تۆمی كه ئاسایشی ئیسرائیل و ته‌واوی جیهان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محەمەد جه‌واد زه‌ریف-ی دایه‌وه كه رایگه‌یاندبوو "ناتانیاهو هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات به رووخاندن" و گوتی: "ئه‌وه تارانه رۆژانه هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات به‌له‌ناوبردن".
بێنیامین ناتانیاهو باسی له‌وه كرد كه ئێران له هه‌موو كات نزیكتره بۆ به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئێران هه‌وڵی زۆری خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ خێراتركردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی.