Gülşen Topçu
30 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2018
قودس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ئامانجگرتنی پێگه‌كانی سه‌ربه ئێران و رژێمی بەشار ئه‌سه‌دی كرد له سووریا.
رۆژنامه‌ی یەدیعۆت ئەحرەنۆتی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە، ناتانیاهو له میانی به‌شداریكردنی له مه‌ڕاسیمێكدا كه به‌بۆنه‌ی ناونانی ریاكته‌ری ئه‌تۆمی دیمۆنا به‌ناوی سه‌رۆكی پێشووی ئیسرائیل، شیمۆن پێرێس رێكخرابوو باسی له رێككه‌وتننامه‌ی هاریكاری سه‌ربازیی كرد كه له‌نێوان رژێمی بەشار ئه‌سه‌د و حكوومه‌تی تاران‌دا واژوو كراوه.
ناتانیاهو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هیچ رێككه‌وتنێكی نێوان ئێران و سووریا و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناتوانێت پاشگەزیان بكاته‌وه لە هەوڵەکانیان دژ بە ئێران و رژێمی سووریا و، گوتی: "سوپای ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز و پێداگرانه به‌رده‌وام ده‌بێت لە كاره‌كانی دژ به هه‌وڵەکانی ئێران بۆ جێگیركردنی سه‌رباز و سیستمی چه‌كی پێشكه‌وتوو له سووریا".