Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
30 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2018
واشنتۆن – AA
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له میانی لووتكه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون که مانگی حوزه‌یرانی رابردوو له سینگاپور بەڕێوەچوو، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاندووە "دەستبەجێ واژوو له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی كۆتاییهێنان به جه‌نگی كۆریا ده‌كه‌م" به‌ڵام هێشتا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی نهبردووەته سه‌ر.
له رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی له ماڵپه‌ڕی Amerikan Vox ئالێكس وارد بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه له میانی کۆبوونەوەی لووتكه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون کە مانگی حوزه‌یرانی رابردوو لە سینگاپور بەڕێوەچوو، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاندووە، دەستبەجێ دوای لووتكه‌كه واژوو له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی كۆتاییهێنان به جه‌نگی كۆریا ده‌كات له رووی یاساییه‌وه به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند مانگێك هێشتا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی نهبردووەته سه‌ر.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه کە ئه‌و به‌ڵێن نه‌بردنه سه‌ره‌ی تره‌مپ بووه‌ته هۆی بێهیواكردنی ئیداره‌ی پیۆنگیانگ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه گوایه له‌به‌رئه‌مه‌یه كۆریای باكوور ده‌ستی كردووه به هه‌ڵسوكه‌وتێك كه خۆیشی نایخوازێت له‌باره‌ی داماڵینی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا له چه‌كی ئه‌تۆمی.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ماڵپەڕی Vox راگه‌یاندووه له ئه‌گه‌ری داماڵینی نیمچهدوورگهكه له چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌وا ئه‌مریكا به ته‌واوی به رووی كۆریای باكووردا ده‌كرێته‌وه.
تاكو ئێستا كۆریای باكوور له‌باره‌ی ئه‌م ده‌نگۆیه‌وه هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاونه‌كردووەته‌وه و لێدوانێكی نه‌داوه.