Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood
30 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2018
مۆسكۆ – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا رایگه‌یاند كه راوێژ و راگۆڕینه‌وه له‌باره‌ی كارئاسانیكردن بۆ پێدانی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی به هاووڵاتییانی توركیا له پاییزدا ده‌ست پێده‌كات.
له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا زاخارۆڤا له‌باره‌ی راوێژ و راگۆڕینه‌وه له‌باره‌ی كارئاسانیكردن بۆ پێدانی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی به هاووڵاتییانی توركیا به بیری هێنایه‌وه كه دوای دانوستانه‌كانیان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و توركیا له سه‌ر پێكهێنانی میكانیزمی كارئاسانی بۆ گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی توركیا بۆ رووسیا رێككه‌وتوون و گوتی: "بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڤیزا گونجاوترین پلاتفۆرم راوێژ و راگۆڕینه‌وه‌یه له نێوان پسپۆڕانی تایبه‌ت به كۆنسوڵگهرییهكان. پلان بۆ ئه‌وه داندراوه ئه‌و راوێژ و راگۆڕینهوانه له پاییزدا ده‌ست پێبكه‌ن".
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له مۆسكۆ، له كۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شه‌دا رایگه‌یاندبوو: "به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ پێدانی ڤیزا به هاووڵاتییانی تورك له‌گه‌ڵ توركیا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزمی راوێژكاری هاوبه‌ش. دوای ته‌واوبوونی قۆناغی پشوو پسپۆڕانمان راده‌سپێردرێن بۆ ئه‌م كاره. له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌واڵ و موژده‌ی ئه‌وه‌تان پێده‌گات".