Ahmed Hassan
29 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2026
لە دووەم یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ " Nations League"، ھەڵبژاردەی تورکیا بە ئەنجامی (١-٤) بە ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا دۆڕا.
لە دووەم یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا ھەڵبژاردەی تورکیا و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریگای ماتلی لە کۆمەڵگەی وەرزشی ئاتاتورک لە شاری بۆرسە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی سێ گۆڵ لە ھەڵبژاردەی تورکیا تۆمار بکات.
لە گێمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی ھەڵبژاردەی تورکیا ھەوڵیاندا ئەنجامەکە کەم بکەنەوە و توانیان لە ٤٧دا گۆڵێک لە ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا تۆمار بکەن.

بەڵام یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئتاڵیا لە خولەکی ٥٠دا گۆڵی چوارەمیان لە ھەڵبژاردەی تورکیا تۆمار کرد.
ئەنجامی یارییەکەش بە ئەنجامی (١-٤) لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی ئيتاڵیا کۆتایی ھات.
ئەمه دووەم یاریی بوو کە ھەڵبژاردەی تورکیا لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا بدۆڕێت و دوای ئەوەی لە یەکەم یارییەدا بە ئەنجامی (٠-٢) بە ھەڵبژاردەی فەڕەنسا دۆڕا.