Sarmand Hameed
30 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2018
هەولێر - AA
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردووەتەوە لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق کراوە.
فوئاد مەعسوم روونیکردەووەتەوە، گۆڕەپانی سیاسیی عێراق چالاکیی و جموجۆڵێکی چڕی قەوارە براوەکان بەخۆوەدەبینێت بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە کە کاندیدەکەی رادەسپێررێت بۆپێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، متمانە و باوەڕی خۆشی نوێکردەووەتەوە بە توانای عێراقییەکان لە چارەسەرکردنی کێشەکانیاندا لە رێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنیانەوە.
سەرکۆماری عێراق ئاماژەی بە گرنگیی رۆڵی رێکخراوی نێودەوڵەتی بە پێشکەشکردنی پشتیوانیی و راوێژی پێویست بە مەبەستی گەشەپێدانی پرۆسەی سیاسیی و دیموکراسیی لە وڵاتدا کردووە.
لای خۆیەوە یان کوبیش چالاکییەکانی نێردراوی نێودەوڵەتیی بۆ عێراق (یونامی) خستەڕوو پیرۆزبایشی لە سەرکۆماری عێراق کرد بە بۆنەی بانگهێشتکردنی یەکەمین دانیشتنی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەران کە بڕیارە لە سێی ئەیلوولی داهاتوودا ببەستریێت.
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکانی لایەنە عێراقییەکانی روونکردەوە بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و هاوسەنگ و کۆکەرەوەی هەمووان بێت ویستەکانی گەلی عێراق بهێنێتە دی، ئامادەیی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی دووپاتکردەوە بۆ پشیتیوانییکردنی عێراق لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەتیی لە لێک نزیکخستنەوەی روانین و بۆچوونی نێوان لایەنەکاندا.