Sangar Hamad Azeez
22 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2016
ئاهەنگی نەورۆز لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک ساز کرا.
نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێی بڕیارێکی کە لە ساڵی ٢٠١٠ دەریکرد لە بارەی 'رۆژی نێودەوڵەتی نەورۆز' بۆ شەشەمین جار ئاهەنگی نەورۆزی لە بارەگای خۆی لە شاری نیویۆرک ساز کرد.
لە ئاهەنگەکە کە نوێنەری هەر یەک لە وڵاتانی تورکیا، ئەفغانستان، ئازەربایجان، هیندستان، ئێران، عێراق، کازاغستان، قرغیزستان، پاکستان، تاجاکستان، تورکمانستان و ئۆزباکستان ئامادەی بوون تێدا پەیامی ئاشتی و برایەتی خوێندرایەوە.