پارێزگاری سێرت بە بۆنەی جەژنی نەورۆز لە بەردەم تەلاری پارێزگادا رێورەسمێكی ساز كرد و بە جلوبەرگی ناوچەكە و بهسواری ئەسپهوه لە بەردەم تەلاری پارێزگادا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی كرد.
پارێزگاری سێرت ئایدن كە لەلایەن ھاوڵاتیانەوە ماوەیەك چەپڵەی بۆ لێدرا، گوتەیەكی پێشكێش كرد، تێیدا ئاماژە بەوەدا كە نەورۆز لە كەشوھهوای بەھاردا پیرۆز دەكەن و گوتی: "ماوهی دوو ساڵە نەورۆز بەبێ رووداوی نەخوازراو پیرۆز دەكرێ، ئەمە جێگای خۆشحاڵییە."