Muhammet Ali Kemal
22 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2016
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی لە دیاربەکر دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد لە ئاهەنگەکانی نەورۆز لە شارۆچکەی باغڵار بە تۆمەتی ''بانگەشکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی''.
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی دەستی بەلێکۆڵینەوە کرد لەو ئاهەنگ و چالاکییانە کە دوینێ لە پارکی نەورۆزی شارۆچکەی باغڵار سازکران و کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتیک (دەتەکە) بەشێک بوون لە رێکخەرانی.
لە چالاکییەکاندا لەلایەن ٢١ کەسی دەمامکدارەوە، پارچە پەڕۆ بەرزکراوەتەوە کە ئاماژە بووە بۆ پەکەکە و لە رێگەی شاشە گەورەکانیشەوە ئەو دیمەنانە نیشانی ئامادەبووان دراوە کە تێیدا چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی سووری سەربە پارێزگای دیاربەکر بەربەست هەڵدەچنن و لە رێگەی ئار بی جی-یەوە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان.
لەبەر ئەم هۆیە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی بە تۆمەتی ''بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی'' دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد لە چالاکی و ئاهەنگەکان.