دیاربەکر
بەبۆنەی ھەفتەی لە دایکبوونی پێشەوای ئیسلام محەمەد (د.خ) رێوەرەسمێک لە گۆڕەپانی نەزورۆز لە شاری دیاربەکر رێکخراو بە سەدان کەس بەشدارییان تێدا کرد.
لە چوارچێوەی رێورەسمەکەدا لە سێ خاڵەوە ھێزەکانی پۆلیس پشکنینیان بۆ بەشداربوان کرد و لەلایەن دوو ھەزار کارمەندی ئاسایشەوە رێوشوێنی توند گیرایەبەر. لە گۆرەپانەکەدا بەشداربوان دروشمی "دایک و باوکمان فیدای تۆ یا رەسولەڵڵا" و" شەھیدانی رێگای پێغەمبەرمان لەبیر نەکردووە" گوترایەوە.
ھەروەھا چەندین دروشمی دیکە بە زمان کوردی و تورکی بەرز کرایەوە.
لە رێورەسمەکەدا وێنەی یاسین بۆرو لە لایەن بەشداربوان بەرز کرایەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی ٦-٧ی تشرینی دووەمی رابردوو کوژرابوو.
یاسین بۆرو لە٦-٧ی تشرینی دووەمی رابرددو لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکانی ئیدانەکردنی داعش کەلە لایەن ھەدەپەوە رێکخرابوو کوژرا و دەنگۆی ئەوە دەکرێت کە لایەنگری یاخود ئەندامانی پەکەکە یاسین-یان کوشتیبێت و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامی ھەیە و چەندین کەسیش بە گومانی کوشتنی ناوبراو دەستگیرکراون.