دیاربەکر
كۆمەڵەی موستەزعەفەكان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەركۆنەی هێرشە چەكداریەكەی گوندی داراكۆل-ی شارۆچكەی لجێی سەر بە پارێزگای دیاربەكر كرد، كە لە ئاكامدا سێ كەس بریندار بووبوون.
گروپێك لە كۆمەڵەی موستەزعەفەكان لە گۆڕەپانی دەرییێ چیێ لە شارۆچكەی یەنیشەهیر كۆبوونەوە، ئەندامانی گروپەكە لە دژی پارتی كرێكاران كوردستان دروشمیان بەرز كرد.
سەرۆكی لقی كۆمەڵەكە لە دیاربەكر جەمیل جاهید ئونساڵ گوتی:" ئێمە بۆ ئەوە كۆبووینەتەوە دەنگی خۆمان بەرز بكەینەوە بۆ ئەوەی ئەوانە گوێیان لێمان بێ، كە ئەم ناوچەیان كردوەتە گۆڕەپانی خوێن و دووبارە هەوڵی دروستكردنەوەی شەڕ دەكەن. زۆریك لە خەڵكی ناوچەكە لەلایەن پەكەكەوە ساڵەهایە رووبەڕوویی زۆوڵم بوونەتەوە، كە لە نێوانیان منداڵ و پیرو ژنی تێدایە، پەكەكە پێداگرە لەسەر بەردەوامی شەڕ لەگەڵ كوردە دیندارەكان."
ئونساڵ گوتی: "ماوەی 20 ساڵ بەر لە ئێستا لە سایەی كوردە دیندارەكانەوە شەڕ كۆتایی هاتووە، ئێستا دەوڵەت پرۆسەی چارەسەر دەست پێكردووە، لەو رێگەیەوە سەرباز و پۆلیسی وڵاتەكەی دەخاتە ژێر پارێزگاریەوە، موسڵمانی زوڵم لێكراوی وەك خواردنێك خستوەتە بەردەم ئەم چەتەیە، ئەم چەتەیە هەموو رۆژ رێگا دەگرێ و ئۆتۆمبێلەكان دەسوتێنێ، منداڵان بەلای خوێدا را دەكێشێ و هەڵیان دەخەڵەتێنێ بەرەو شاخ بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەیانبەن، لێرەدا حكومەت چاو پۆشی لەسەرجەم هەوڵەكانی ئەمانە دەكا."
شەوی رابردوو گروپێك چونە ناو گوندی داراكۆل لە شارۆچكەی لجێی سەر بە پارێزگای دیاربەكر و ویستویانە دوو ئەندامی پارتی داوای ئازاد (هودا پار) بڕفێنن، لەبەرامبەر ئەو هەوڵەدا لەنێوان گروپەكەو گوندنشینەكان شەرو پێكدادان روویداوەو لە ئاكامی تەقەی گروپەكە سێ كەس بریندار بوون.