گەرانەوە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
logo
logo
  • توركيا
  • عێراق
  • جيهان
  • ئابووری
  • تەندروستی
  • وەرزش
Türkçe
English
BHSC
Pусский
Français
العربية
Kurdî
کوردی
Shqip
فارسی
македонски
Bahasa Indonesia
Español
سياسەتتوركياژيان

دیاربەکر.. مەیدانی "داغقاپی" کرایە مەیدانی "شێخ سەعیدی پیران"

شارەوانی گەورەی دیاربەکر ناوی مەیدانی ناوەندی شاری دیاربەکری لە "داغقاپی"ەوە گۆڕی بۆ مەیدانی "شێخ سەعیدی پیران."
12 ئاب 2014
دیاربەکر.. مەیدانی "داغقاپی" کرایە مەیدانی "شێخ سەعیدی پیران"

دیاربەکر  

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی دیاربەکردا، ئەو شوێنەی لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ شێخ سەعید و هاوەڵانی تیایدا لەسێدارەدران، ناوەکەی لە مەیدانی "داغقاپی"ەوە گۆڕا بۆ مەیدانی "شێخ سەعیدی پیران" ئەمەش دوای ئەوەی داواکارییەکە پێشکەش بە ئەنجومەنی شارەوانی کرابوو، دواتر بە دەنگی ئەندامانی پارتی ناوجە دیموکراتییەکان (دەبەپە) و ئاکپارتی قبوڵکرا.

لە گوتەیەکدا سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر گولتەن کشاناک رایگەیاند کە ئەنجومەنی شارەوانی لە مێژووی خۆیدا گرنگرین بڕیاریداوە، ئاشکراشیکرد کە هەنگاوێکی جیاوازبووە بۆ رێگریکردن لە "داگیرکاری و ئاسیمیلە کردن."

کشاناک ئاماژەی بەوکرد کە دەبێ تورکیا رووبەڕووی رابردووی خۆی ببێتەوە و گوتی: "هەڵەکانی مێژوو گەلانی بەرەو کارەساتێکی خوێناوی پەلکێش کرد، هزری تاکڕەوی سەپێنرا، وڵاتێکی داگیرکەری ئاسیمیلەیان بنیاتنا، لە رێگەی ئەو دادگایانەی کە دامەزرێنران، یاسا و دادپەروەری کوژران."

ئکشاناک باسی لەوەشکرد کە ئەمڕۆ بەو هەنگاوەیان ئەگەر بچوکیش بێ، بەشێک لەو هەڵە مێژووییەیان لابردووە کە بووەتە هۆکاری "کاولکاری و وێرانی"، گوتیشی: "ئیتر ئەو شوێنەی گۆڕی شێخ سەعید و هاوەڵانی لێیە، بە ناوی ئەوانەوە یاد دەکرێتەوە و رووبەڕووبوونەوەیەکی گەورە بەدی دێ."

ئەم بڕیارەی دیاربەکرد کاردانەوەی لەناو ناوەندە جیاجیاکاندا هەبوو، لەوبارەیەوە سه‌رۆكی لقی رێكخراوی مه‌زلوم-دار لە دیاربەکر عه‌بدولڕه‌حیم ئای رایگه‌یاند، كه‌ شێخ سه‌عید كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و خۆڕاگر بووە، "بۆیه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌ له‌ سێداره‌درا، تا ئێستاش مه‌زاره‌كه‌ی دیارنییه‌."

ئای روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ گۆڕینی ناوی ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ بۆ شێخ سه‌عید هه‌نگاوێكی باشی توركیا ده‌سه‌لمێنێ له‌ به‌رەوپێشچوونی دیموكراتی و ئازادییه‌كان. 

لە لایەکی دیکەوە جێگری سه‌رۆگی گشتیی پارتی دۆزی رزگاری (هودا-پار) حوسێن یه‌ڵماز رایگه‌یاند، كه‌ هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌مه‌ بڕیارێكی دره‌نگه‌، به‌ڵام مایه‌ی خۆشحاڵییه‌ بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بۆیه‌ پاڵپشتی لێده‌كه‌ن. 

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤیش له‌ دیاربه‌كر، راجی بیلیجی رایگه‌یاند، ناوی كه‌سایه‌تییه‌كان زۆر گرنگن بۆ به‌بیرهێنانه‌وه‌ی مێژووی كۆمه‌ڵگەیه‌ك، به‌مه‌ش پاڵپشتی له‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌كه‌ن. 

نه‌وه‌ی شێخ سه‌عید و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی گه‌وره‌ی دیاربه‌كر، موحه‌مه‌د ئه‌كار گوتی: "ئه‌م بڕیاره‌ داوایه‌كی كۆنی خه‌ڵكه‌ له‌ ناوچه‌كه‌، له‌م دواییه‌ له‌ توركیا گۆڕانكاری گه‌وره‌ كراوه‌، له‌ هه‌نگاوی داهاتوودا پێویسته‌ ئاماژه‌ خراپه‌كان له‌باره‌ی ناوی شێخ سه‌عیدەوە له‌ كتێبی وانه‌كان ده‌ربهێنرێ، هەروەها شوێنی ناشتنی خۆی و هاوڕێیانی ئاشكرا بكرێ."

ئاكار روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ قۆناغی چاره‌سه‌ریی رۆلی گرنگی هه‌یه‌ له‌ ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌، جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن، پێویسته‌ هه‌ڵه‌كانی مێژوو راستبكه‌نه‌وه‌. 

له‌ هاوڵاتییاندا، سالیح ئه‌چیك گۆز رایگه‌یاند كه‌ زۆر خۆشحاڵن به‌ گۆڕینی ناوی گۆڕه‌پانەکە بۆ ناوی "شێخ سه‌عید" و به‌ پێشهاتێكی نوێی له‌ قه‌له‌مدا. 

related_topics:
دیاربەکر
news_share

news_share_descriptionsubscription_contact

subscription
logo

Reporting the Changing World

next-sosyalX/TwitterFacebookYouTubeInstagram

دامەزراوەیی

  • رابردوو
  • ناسنامە
  • سیستەمی بەڕێوەبردنی کوالیتی
  • رێبەری سەرنووسەریی
  • سیاسەتی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان
  • راگەیاندن
  • سیاسەتی نهێنیبوون و چەرەز
  • سیاسەتی بەرچاوڕوونی
  • RSS

پەیوەندییەکان

  • پەیوەندی
  • داواکاری ئابۆنەبوون

Anadolu Ajansı © 2026

Google PlayApp Store
لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە
جەنگی ئێران
گەرووی هورمز
پێشتر
دواتر
پێشتر
ئەردۆغان: گەڕانەوەی گول بۆ نێو ئاکەپە ئاساییە

ئەردۆغان: گەڕانەوەی گول بۆ نێو ئاکەپە ئاساییە

دواتر

پەیوەندی تەلەفۆنیی بایدن و بارزانی

پەیوەندی تەلەفۆنیی بایدن و بارزانی

نوێترین هەواڵ

سەرکۆمار ئەحمەد شەرع پێشوازی لە وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا ئاڵپەرسلان بایراکتار کرد

کۆمپانیای ئاجێت نرخی تکتەکانی نێودەوڵەتی لە ٢٩ دۆلارەوە ڕاگەیاند

ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی لە هێرشی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر غەززە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ نۆ کەس بەرزبووەوە

لە چوارچێوەی فیستیڤاڵی تەکنۆفێست ماڤی وەتەندا فڕۆكه‌كان به‌ ئاسمانی کەنداوی ئیزمیتدا تێپه‌ڕین

توركیا و سووریا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لە بواری فۆسفات واژوو کرد

فیستیڤاڵی تەکنۆفێست ماڤی وەتەن تەکنەلۆجیا دەریایی و بەرگرییه‌كان بەیەک دەگەیەنێت

پێش فیستیڤاڵی تەکنۆفێست ماڤی وەتەن کەشتیگەلی تورکیا تێپەڕبوونی سڵاوکردنی لە یالۆڤا ئەنجام دا

هەمووی ببینە

هەواڵی پەیوەندیدار

دیاربەکر .. دوو برای سووری لە رووباری دیجلەدا خنکان

دیاربەکر .. دوو برای سووری لە رووباری دیجلەدا خنکان

دیاربەکر .. ھەفتەی مەولوود

دیاربەکر .. ھەفتەی مەولوود

دایکانی ئاشتی پشتگیری لە قۆناغی چارەسەریی دەکەن

دایکانی ئاشتی پشتگیری لە قۆناغی چارەسەریی دەکەن

کۆنگرەی گشتیی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات

کۆنگرەی گشتیی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات

ئەستێرەی جیھانی ئیننا لە دیاربەکر چووە سەر سەحنە

ئەستێرەی جیھانی ئیننا لە دیاربەکر چووە سەر سەحنە

محەمەد شیمشەک تابلۆی بە زمانی كوردی هەڵواسی

محەمەد شیمشەک تابلۆی بە زمانی كوردی هەڵواسی

دیاربەكر.. سەركۆنەكردنی هێرشی چەكداریی

دیاربەكر.. سەركۆنەكردنی هێرشی چەكداریی

کشاناک: بۆ تورکیا گرنگە لەگەڵ کورد ژیانێکی تازە دەست پێ بکا

کشاناک: بۆ تورکیا گرنگە لەگەڵ کورد ژیانێکی تازە دەست پێ بکا

سیمیناری "ئاشتی رۆژھەڵاِتی ناوەڕاست و ئیسلام و دیموکراسی"

سیمیناری "ئاشتی رۆژھەڵاِتی ناوەڕاست و ئیسلام و دیموکراسی"

گەشتی ماڵئاوایی عوسمان بایدەمیر لە دیاربەکر

گەشتی ماڵئاوایی عوسمان بایدەمیر لە دیاربەکر