دیاربەکر
حەفتەمین کۆنگرەی ئاسایی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات (دەتەکە) لە هۆڵی قایاپنار لە دیاربەکر دەستیپێکرد.
لە کۆنگرەکەدا توغڵوک گوتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: کە دەبێ رێز لە مافی کوردەکان بۆ بوونە کۆمەڵگەیەکی دیموکرات.
توغڵوک گوتی: "لە کاتێکدا باڵندەکانیش ئازادن، با چیتر رێگری لە داخوازی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد نەگرن، چونکە دەبێتە باڵندە و دەفڕێ. ئەگەر بڕیارە ئاشت ببینەوە، ئەوە بە دانپێنان بە مافی هەموو کەسێک ژیانێکی ئازاد دەستەبەر دەکەین و ئاشت دەبینەوە."
گوتیشی: "مافی ئازادی و بوونی کوردەکان مامەڵەی لەسەر ناکرێ، کەسمان نییەتی دابەشکردنی وڵاتمان نییە، دەبێ نرخی ئەو هەڵوێستەی کوردان بگیرێ. بۆ یەکەمجار کۆماری تورکیا بە شێوەیەکی ئاقڵانە مامەڵەی کرد و قبوڵیکرد قۆناغی چارەسەریی دەستپێبکا."
ئاماژەی بەوەشکرد بۆ گەیشتن بە ئامانجی ئەو قۆناغە هەوڵی خۆیان دەخەنە کار و گوتی: "هەموو بنەما دیموکراتییەکان و ئەم هەوڵە سیاسییانە دەبەستینەوە بە چارەسەرییەکەی بەڕێز ئۆجەلانەوە و بەرەو پێشیان دەبەین، کاتێک قۆناغی چارەسەریی بە ئەنجام گەیشت، تەنیا کوردەکان قازانج ناکەن لێی، بەڵکو زیاتر گەلانی دیکە و تورک قازانجی لێ دەکەن."
توغڵوک لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی باسی لە رەوشی رۆژئاوا و هێرشەکانی داعش کرد بۆسەر شنگال و کۆبانی و گوتی: "داعش رێکخراوێکە بە سەرۆکایەتی تورکیا و ئەکتەرە سونییەکان بە پەلە هێنراوەتە ناوەوە، داعش لە رۆژئاوا بە هەموو لایەکدا هەڵە دەکا و دەیەوێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا باش بکا. ئەگەر خەبات و بەرەنگارییەکانی گەریلا نەبووایە، ئێستا داعش لە هەموو جێگەیەک دەسەڵاتدار دەبوو."
لە بەشێکی گوتەکانیدا توغڵوک ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێ لە دیدگایەکی نەتەوەیی دیموکراتییەوە کۆنفڕانسی نەتەوەیی کورد ببەسترێ، بە پێچەوانەی رەگەزپەرستییەوە و گوتی: "تورکیایەکی دیموکرات، زامنی رۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی دیموکراتە."
هەروەها لای خۆیەوە پەرلەمانتاری هەدەپە لەسەر پارێزگای باتمان ئایلا ئاکات ئاتا پەیامێکی سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) عەبدولڵا ئۆجەلانی خوێندەوە کە تایبەت بە کۆنگرەکە ناردبووی.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "لەو قۆناغە مێژووییەی پیایدا تێپەڕدەبین، خۆ رێکخراوەیی کردن دژی ئەو زۆرەملێیەی لە لایەن دەوڵەتەوە دەخوازرێ بسەپێنرێ زامنی سەرکەوتنێکی مێژوویی کۆمەڵگەی ئازادە."
هەروەها ئۆجەلان دەڵێ: "ئاشکرا و روونە کە کۆنگرەکەتان و سەرلەنوێ خۆڕێکخستنەوەتان کاریگەری و رۆڵێکی بەرچاوی دەبێ لە بنیاتنانی دیموکراتی نەتەوەیی پشتبەستوو بە کۆمەڵگەیەکی ئازاد."
لە کۆنگرەکەدا هەریەک لە هاوسەرۆکی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش و هاوسەرۆکانی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) کامەران یوکسەک و ئەمینە ئاینا بەشداربوون.