ههولێر
بهپێی ههواڵێكی سایتی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە 18 ئایار لە سەلاحەدین سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی لیستی نیشتیمانی عێراقی ئەیاد عەلاوی و شاندێكی یاوەری كردوه كە له چەند سەركردەیەكی نێو لیستی نیشتیمانیی عێراق پێكهاتبوون.
بهپێی ئهو ههواڵهی سایتی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان لە دیدارێكدا دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق تاوتوێ كراوه و ئهمه جیا له قسەكردن لەبارەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەرئەنجامەكانی ئەو هەڵبژاردنە و كاریگەری لەسەر نەخشەی سیاسیی عێراق لە داهاتوو دا.
هەر لەم دیدارەدا وێڕای باسكردنی ڕەهەندە جۆراوجۆرەكانی قەیرانی سیاسی عێراق لە ئێستا و چەند ساڵی ڕابردوو، هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە هەڵبژاردن و دەرئەنجامەكانی دەرفەتێكی زۆر باش بە گەلانی عێراق و لایەنە سیاسییەكان دەدا كار بۆ ڕاستكردنەوەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و چارەكردنی گرفتەكان بكەن.