هه‌ولێر
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌وامی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی و شاندی یاوه‌ری بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا فێدریكا مۆگۆڕینی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان پیترۆ پارۆلین كۆبوه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا باس له‌و په‌یوه‌ندیانه كراوه كه له نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌ربڕیوه كه نه‌ك هه‌ر له بواری ئابووری و بازرگانیدا ماونه‌ته‌وه، به‌ڵكو له بواری سیاسیش په‌ره‌سه‌ندیان به خۆوه بینووه، كه له‌م نزیكانه‌دا ئیتاڵیا نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بۆ كونسولگه‌ری به‌رز ده‌كاته‌وه و به ره‌سمی كونسولگه‌ری خۆی له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و باسی له گرنگی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له ئێستا و ئاینده‌دا كرد. پاشان گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و رۆڵی كورد له‌و پرۆسه‌یه‌دا كرا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له ره‌وشی پێكهاته‌كانی كوردستان و په‌نابه‌ران به گشتی و په‌نابه‌رانی سوریا به تایبه‌تی كرا، هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی ئه‌و مه‌سیحیانه كرا، كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق بوونه‌ته قوربانی توندوتیژی و له هه‌رێمی كوردستانیش باوه‌شیان بۆ كراوه‌ته‌وه. له‌مڕووه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا وێڕای ده‌ستخۆشی كردن له‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها گوتی: "هیوادارین ئێمه‌ش وه‌كو ئیتاڵیا بتوانین یارمه‌تی ئێوه بده‌ین، كه ئه‌و خه‌ڵكه له وڵاتی خۆیان بمێننه‌وه و به‌ره‌و وڵاتی دیكه كۆچ نه‌كه‌ن.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی و رۆڵی كورد و ئایندهی سوریا كراوه.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی باسی له هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه گه‌لی كوردستان و هێزه سیاسیه‌كانی به یه‌كهه‌ڵوێستی ده‌چنه ناو پرۆسه‌ی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كانی عێراق بۆئه‌وه‌ی بتوانن حكوومه‌تێكی نوێ پێكبهێنین. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كه ناكرێ گه‌لی كوردستان ده ساڵی دیكه ئارام بگرێ بۆجێبهجیكردنی داواكارییه ره‌وا و ده‌ستوورییه‌كان. ئه‌مجاره به راشكاوی له گفتوگۆكاندا له‌گه‌ل هێزه سیاسیه‌كاندا باس له‌و كێشانه ده‌كرێن كه ده‌ستكردی به‌غدان، پێویسته هه‌موویان چاره‌سه‌ر بكرێن و داواكاری گه‌لی كوردستانیش له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا جێبه‌جێ بكرێن كه له لایه‌ن لیژنه‌ی گفتوگۆی هه‌رێمی كوردستان دیار ده‌كرێ و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكاریانه جێبه‌جێ نه‌كران، سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بۆ گه‌لی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه خۆی بڕیار له‌سه‌ر ئاینده و په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بدا."
هه‌ر به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرا و بیروڕایان له‌باره‌وه گۆڕدرایه‌وه كه په‌یوه‌ندیان به ره‌وشی سیاسی عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی هه‌بوو. یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنی مانگی رابردوو، هه‌روه‌ها ژماره‌ی لێقه‌وماوانی مه‌سیحی خرایه‌روو كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و باس له بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و گوزه‌رانیان كرا، كه چۆن هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی یارمه‌تیان بدات و ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنێ قوتابیه‌كان درێژه به خوێندنیان بده‌ن، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له ئازادی خواپه‌رستی له هه‌رێمی كوردستان كرا كه هه‌موویان له ئه‌نجامدانی رێوره‌سمی ئایینی و خواپه‌رستی خۆیان ئازادن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فاتیكان سوپاسی گه‌لی كوردستانی كردوه و ده‌ستخۆشی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی لێ‌كردن، كه گه‌لی كوردستان پێوه‌ی پابه‌ندن ورێگه به هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌دات به ئازادی بژین و باوه‌ش ده‌كاته‌وه بۆ لێقه‌وماوانی مه‌سیحی، كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ دانانی ئاڵای ئه‌و وڵاتانه و یه‌كێتی ئه‌وروپا و عێراق؛ هه‌روه‌ها ئاڵای كوردستانیش له‌ریزی ئه‌و ئاڵایانه دانرا.